كۆمه‌ڵێك له مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی خوزستان و نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، به به‌ڕێوه‌بردنی دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
مۆره‌بیانی پێش ده‌بستان خوزستان له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاریان، چوونه‌ته تاران و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، خوزایاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌كه‌یان بوون. هاوكات: مۆره‌بیانی نهێزه‌تی سه‌وادئامووزی كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی و نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك له‌مشاره، له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.