کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوو ڕووداوی شوێنی كار له‌ ساوه‌ و كه‌ره‌ج

له‌ ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی ساوه‌ و كه‌ره‌ج، لانیكه‌م كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و ١٢ كرێكاری دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان ماشێنی هه‌ڵگری كرێكاران و كامیۆنێك له‌ ٢١ كیلومیتری ئازاڕای “ساوه‌ ــــ تاران”، ١٢ كرێكار به‌ سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ نهۆمی شه‌شی بینایه‌كی نیوه‌ كاره‌ له‌ بلواری “به‌لال”ی كه‌ره‌ج، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.