كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوان و مووچه‌خۆرانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌راك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی یه‌كسان كردنی حقووقه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی خانه‌نشین كراوانی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ٩٦ و زیادكردنی حقووقه‌كانیان تا ٤١ له‌سه‌د به پێی ڕێژه‌ی ئاوسان له كۆتایی ساڵی ٩٨ بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، سه‌رله نوێ ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه.