كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی ده‌ركراوی حه‌قۆلته‌دریسی له زه‌نجان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م ئۆستانه، خوازیاری كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازییان، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئۆستانی زه‌نجان له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی مۆعه‌لیم به‌ره‌وڕووه. شایانی باسه، زیاتر له یه‌ك مانگ به سه‌ر كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان تێپه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام تا ئێستا ئاموزش و په‌روه‌رش نه‌یتوانیوه بۆ ئه‌و ناوچانه موعه‌لیم دابین بكات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه پێویستییه‌كی زۆر به بوونی مۆعه‌لیم له‌م ناوچانه هه‌یه، به بێ هیچ هۆكارێك ٢٨ كه‌س له مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی له سه‌ر كار دره‌كراون.