كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی لورستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگای ئاسنی لورستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش به به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی، له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و دواخرانی مۆتاڵباته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا پێنج مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه و هه‌روه‌ها چه‌ندین مانگه كه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.