کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك

اعتراض کارگران کارخانه هپکو اراک

كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست ڕاگوزێرانی سه‌هامی شیركه‌تی “هیدرۆئه‌تله‌س” بۆ سازمانی خسووسی سازی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، یه‌ك و حه‌وت ده‌هۆمی له‌سه‌دی سه‌هامی شیركه‌تی “هیدرۆئه‌تله‌س” له‌ كارخانه‌ی هێپكۆ كه‌ به‌ لۆگۆی “تپكو” له‌ بازاڕی بوورس ده‌فرۆشترێت، به‌ بێی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌هامدارانی ئه‌م شیركه‌ته‌، به‌ سازمانی خسووسی سازی سپێردراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌هامی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شیركه‌تی هێپكۆ كه‌ به‌ پێی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌ ڕێژه‌ی ٥٥ له‌سه‌د بێت، ٥٢ و ٢٤٠ ده‌هۆمی له‌سه‌د ڕێژه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌. شایانی باسه‌، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ له‌ ساڵی ٩٨، ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا كه‌ خسووسی سازی له‌م شیركه‌ته‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.