کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز

استمرار تجمع مربیان پیش دبستانی اهواز

كۆمه‌ڵێك له‌ موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رشی خوزستان، خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی دامه‌زراندنیان بوون.

شایانی باسه‌، ناڕازییان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی به‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه‌ شه‌شۆم و جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنی پێشووری به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش بوون.‌ ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش و په‌یگیرییه‌كانیان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ سه‌دان موڕه‌بی پێش ده‌بستانی له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بارودۆخیان نادیاره‌.