کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان

اعتراض کارگران کشت و صنعت مغان1

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مۆغان، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ خاڵی كردنی ئه‌نبار له‌ لایه‌ن خاوه‌نی ئێستای شیركه‌ت به‌دوای ڕاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ كه‌رتی ده‌وڵه‌تی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هێشتا ته‌وه‌ری سپاردنی شیركه‌ت به‌ كه‌رتی ده‌وڵه‌تی له‌ ئارادایه‌، خاوه‌نی شیركه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێستا له‌م هه‌له‌ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستیان كردووه‌ به‌ خاڵی كردنی ئه‌نباره‌كان. ده‌شڵێن: له‌ حاڵێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن دادستانییه‌وه‌ حوكمی خاڵی نه‌كردنی ئه‌نباره‌كان ده‌ركراوه‌، به‌ڵام ڕاگوێزرانی به‌رهه‌مه‌كان له‌ ئه‌نبار هه‌روا به‌رده‌وامه‌.