کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌هواز

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ئه‌هواز كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ئێعتڕاز به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستی پێكردووه‌، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

كرێكارانی ناڕازیی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ كۆكردنه‌وه‌ زبڵه‌كان له‌ئاستی شار خۆیان بواردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌: شاره‌داریی ئه‌هواز پێنج مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكی پێیان نه‌داوه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، له‌ هیچ بیمه‌یه‌كیش به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون. ده‌شڵێن: كاربه‌ده‌ستان به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌ خواسته‌كانیان، چاوه‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ كرێكاران به‌ بێ پێڕاگه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان كۆتایی به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بێنن.