ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی قه‌راردادكاتی سه‌نعه‌ت نه‌وت، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خواسته‌كانی خۆیان “زیادكردنی حقووقه‌كان، پاداشی كۆتایی ساڵ، پێدانی مه‌زایای تایبه‌ت، پاداشی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و زێده‌كاری” ڕاگه‌یاندووه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵا ڕایانگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی به خواسته‌كانیان ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینتر به‌ڕێوه ده‌به‌ن.