کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ئۆمیدیه‌

اعتصاب و تجمع کارگران فضای سبز شهرداری امیدیه

كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ئۆمیدیه‌ بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ند مانگ حقوقی دواخراو و جێژنانه‌ و باقی موتاڵباته‌كانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌و شاره‌ له‌ ئۆستانی خوزستان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپورته‌كان ناڕازییان ده‌ڵێن: كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدیه‌ له‌ ژێر به‌رپرسیاره‌تی چه‌ند په‌یمانكار له‌ شاره‌داریی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ سێ مانگ حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی ساڵی ٩٨ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ و دوو مانگ حقوقی ساڵی ٩٧ و سه‌رباقی گه‌ڵاله‌ی ڕیز به‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ساڵی ٩٨یشیان به‌ كرێكاران په‌رداخت نه‌كردووه‌.