کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ لووشان

برپایی دو تجمع اعتراضی درلوشان

كرێكارانی شاره‌درایی  لووشان و كرێكارانی كارخانه‌ی ئاسن و پۆڵای لووشان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ شێوه‌ی جیاجیا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی شاره‌داریی لووشان، نزیكه‌ی ٨٠ كرێكار له‌م شاره‌دارییه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ركامیان پێشینه‌ی ١٥ تا ٢٥ ساڵ كاریان هه‌یه‌ و سه‌رجه‌میان له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ده‌شڵێن: جگه له‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌كانیشان ١٥ تا ١٦ مانگه‌ به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی ئاسن و پۆڵای لووشان به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و به‌ خواستی كردنه‌وه‌ی كارخانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٥ به‌ بیانووی كێشه‌وگرفتی ماڵی ته‌عتیل كراوه‌ و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی له‌كار بێكار كراون.