كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای دواخرانی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، به بیانووی نه‌بوونی بوودجه بۆ دابین كردنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی، هه‌روا بیلاته‌كلیفن. ده‌شڵێن: بانكی میللی ئێران كه خاونده‌رایه‌تی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماشی له ئێختیار دایه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كارخانه‌یه به‌مه‌به‌ستی فرۆشتن، خراوه‌ته مزایده‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه نه هیچ كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نه حه‌قده‌سته‌كایان په‌رداخت ده‌كرێت و هه‌روا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.