كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم دانیان به‌وه داناوه كه سه‌رجه‌م ٣١ ئۆستانی ئێران به‌هۆی كۆرۆنا له بارودۆخی سوور قه‌راریان گرتووه و ئه‌م دۆخه سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به‌رده‌وام له دانی ئاماری واقێعی قوربانییانی كۆرۆنا خۆ ده‌بوێرن، “مه‌سعوود مه‌ردانی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ویرووسی كۆرۆنای ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “ئێعتماد” له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، دانی به‌وه دانا كه ئاماری واقێعی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه چه‌ندین به‌رابه‌ر له ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌وڵه‌ت زیاتره. هاوكات پزیشكان له وتووێژه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی هوشداریان داوه كه نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران چیدی توانای وه‌رگرتنی به‌ركه‌وتوانی نییه و هیچ ته‌ختێكی خاڵی له به‌شه‌كانی چاودێری تایبه‌ت له تاران نه‌ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، ڕایگه‌یاندبوو كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤ هه‌زار و ١٩ حاڵه‌تی نوێ كۆرۆنا تۆمار كراوه و له‌م ژماره‌یه، ٢٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له ئێران هه‌تا ئێستا، ٢٧ هه‌زار و ٦٥٨ كه‌س به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.