كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی پزیشكی شیراز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ته‌رحی “پزیشكی بنه‌ماڵه” كه ده‌وڵه‌ت به‌نیازه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربێنێت، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له ئۆستانی فارس و مازه‌نده‌ران ته‌رحی پزیشكی بنه‌ماڵه به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه و به پێی ئه‌م ته‌رحه، “ویزیتی نه‌خۆشه‌كان و تهزریقات” خۆڕاییه و ده‌وڵه‌ت به پێی هه‌ر ویزیتێك، پاره ده‌دات به پزیشه‌كه‌كان، به‌ڵام چۆن بارودۆخی ئابووری وڵات ناله‌باره، ده‌وڵه‌ت ئاماده نییه كه ئه‌م پاره‌یه به پزیشكه‌كان بدات. ناڕازییان ده‌شڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌نیازه به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م ته‌رحه پزیشكان و خه‌ڵك بخاته گیانی یه‌ك و له‌م به‌ینه‌شدا به ئامانجه‌كانی بگات.