له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان ماشێنی هه‌ڵگری كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌وسه‌عه بلوری كاوه” و كامیۆنێكی شاره‌داریی، كرێكارێكی لاو به‌ناوی “مه‌نسوور ڕه‌زایی” گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مه‌نسوور ڕه‌زایی” له‌كاتی ئه‌م ڕووداوه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان بووه كه به‌هۆی ڕووداوه‌وه به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌ر له گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. شایانی باسه، ٧ كرێكاری دیكه‌ی كارخانه‌ی “ته‌وسه‌عه بلوری كاوه” به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه به سه‌ختی برینداربوون و گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.