کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا

تداوم تجمع کارگران اخراجی شرکت مپنا

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا له‌ پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی ٢ی بێهبه‌هان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و سه‌ره‌ڕای دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، به‌ بیانووی پێویست نه‌بوون به‌هێزی كار هه‌ستا به‌ ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌. ده‌شڵێن: تا كاتێك كه‌ به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.