ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئازه‌ربایجان، بۆ شه‌شومین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌تی “گوسته‌رێشی ئاهه‌ن ڕاه” سه‌ره‌ڕای سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، له په‌رداخت كردنی سێ مانگ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، خۆ ده‌بوێرێ. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه تا ئێستا جێژنانه و سه‌نه‌واتی چه‌ن ساڵیشیان په‌رداخت نه‌كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كرێكارانی ڕێگای ئاسنی ئازه‌ربایجان ڕایانگه‌یاندووه: تا سه‌ر جه‌م به خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرن و ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.