کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی ئه‌هواز

تداوم اعتراض کارگران اخراجی فضای سبز اهواز1

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ ٢ی ئه‌هواز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه‌، ئیداره‌ی گشتی كاری خوزستان، ئۆستانداریی، شاره‌داریی، نووسینگه‌ی ئیمام جومعه‌ و ماڵی به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌ مه‌جلیس، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌ به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون. شایانی باسه‌، ده‌ركرانی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ حاڵێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ هه‌ركامیان چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه‌ كه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.