کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری جووتیاران له‌ ئێران

اعتراض سراسری کشاورزان3

به‌دوای ڕاگه‌یاندنی قیمه‌ته‌كانی كڕینی به‌رهه‌مه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كان به‌ پێی په‌سه‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی ئابووری، كۆمه‌ڵێك له‌ جووتیارانی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌زبه‌ر به‌ چوون بۆ تاران، له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ سێنفییه‌كان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سازمانی به‌رنامه‌ و بودجه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌باره‌ت به‌ قیمه‌تی به‌رهه‌مه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كان له‌ ساڵی ٩٩، قیمه‌ته‌ نوێیه‌كانی په‌سه‌ندكراوی ئه‌نجومه‌نی ئابووری به‌ وه‌زاره‌تی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌ پێی ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌، قیمه‌تی هه‌ر كیلۆیه‌ك گه‌نم ٤ هه‌زار تمه‌ن، “كه‌لزا” ٧ هه‌زرا و ٨٠٠ تمه‌ن و جۆ ٢ هه‌زار و ٣٠٠ تمه‌ن دیاری كراوه‌. شایانی باسه‌، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ سه‌رنج دان به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ئامرازه‌كانی كه‌شاوه‌رزی، نرخی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ت زۆر له‌ خوارێیه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆرێك له‌ جووتیاران زه‌ره‌ر بكه‌ن.