کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دووهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا

دومین روز تجمع کارگران اخراجی شرکت مپنا

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا سه‌ر به‌ پاڵاوگه‌ی بید بۆله‌ندی ٢ی بێهبه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاربوون.

به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ له‌ به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته‌، به‌ شێوه‌ی نایاسایی و به‌ بیانووی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ پێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌. ناڕازیان هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه‌، له‌ئاست دامه‌زراندنی پێرسۆنێلی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ڕێگه‌ی ڕانت و ده‌ڵاڵییه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.