کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پاڵاوگه‌ نه‌وته‌ییه‌كان

ادامه اعتراضات کارگری در چندین پالایشگاه و پتروشیمی 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له‌ چه‌ندین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی و پێترۆشیمی له‌وانه‌، “شیركه‌تی جۆندی شاپوور فازی یه‌ك”، “پێترۆشیمی سه‌به‌لان”، “شیركه‌تی ته‌ناوب له‌ فازی ١٤ی كه‌نگان”، “فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤”، “شیركه‌تی ئامازۆن فلز”، “پارس كه‌نگان فازی ١٣” و “شیركه‌تی ئۆكسیر” به‌هۆی وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنی په‌یمانكاران و جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، په‌یمانكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ نه‌وتییانه‌ له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمییه‌كان و وه‌زه‌خانه‌كان، به‌ دانی واده‌ و به‌ڵێن ناچار بوون پاشه‌كشه‌ بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ زۆرێك له‌ ناوه‌نده‌ نه‌وتییه‌كان ئه‌م به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و به‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاران بۆ سه‌ركار، په‌یمانكاران به‌مه‌به‌ستی كه‌لێن خستنه‌ ناو ڕیزی یه‌كگرتووی كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی تاك بچن بۆ وه‌رگرتنی مۆتاڵباته‌كانیان. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ هه‌تا ئێستا به‌ ئاڕاسته‌ی باشتربوونی بارودۆخی خابگاكان، ساڵۆنی غه‌زاخۆری و بارودۆخی كاری و گوه‌زرانیان هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵنه‌گیراوه‌ و كاتێك كه‌ كرێكاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێكراوه‌.