كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌ستنی قه‌راردادی كاتی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان كه له زومره‌ی كرێكارانی شیركه‌تی مۆخابه‌راتی ئێران له ناوه‌نده‌كانی “خه‌ده‌ماتی ئه‌وه‌ڵ”، “شێسكام” و شیركه‌ته مهحهللییهكان پێكهاتوون، به به‌ده‌سته‌وه‌ی گرتنی چه‌ندین پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.