کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییه‌

اعتراض کارگران شهرداری امیدیه 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌درایی ئۆمیدییه‌ له‌ ئۆستانی خوزستان، له‌ئاست دواخرانی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ٢٨٠ كرێكاری قه‌رارداری شاره‌داریی ئۆمیدییه‌ به‌هۆی ئه‌و شته‌ی كه‌ ناوی ده‌نێن “كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی”، ٦ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه‌. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای واده‌ و به‌ڵێنی به‌رپرسان له‌م پێوه‌نده‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دراییه‌وه‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شاره‌داری ئۆمیدییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كرێكاران كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بده‌ن له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات.