زیاتر له ٢٠ كرێكاری ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی مه‌نته‌قه دووی ئه‌هواز كه له پڕۆژه‌ی “كه‌مه‌ربه‌ندی سه‌وز” كاریان ده‌كرد، بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له كۆتایی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، ٢٢ كه‌س له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ئه‌هواز به بیانوو پێویست نه‌بوون پێیان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و هه‌تا ئێستا په‌یگیری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن. به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌ركام له‌م كرێكارانه پێشینه‌ی كاری ٨ ساڵیان هه‌یه و له‌ئێستادا، شاره‌داریی ئه‌هواز بڕی ٢ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها ٤ مانگ حه‌قی بیمه‌یان پێ قه‌رزداره كه هه‌تا ئێستا په‌رداختی نه‌كردووه. ده‌شڵێن: كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دووی ئه‌هواز ئیدیعایان كردووه كه هیچ بهرپرسایهتییهك سه‌باره‌ت به كرێكارانی په‌یمانی ئه‌م پڕۆژه‌ی ناگرنه ئه‌ستۆ و هه‌ر بۆیه جگه له ته‌وه‌ری ده‌ركرانی ئه‌م كرێكارانه، په‌یگیری خواسته‌كانیان نابن.