کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ سێ شاری ئێران

برپایی تظاهرات اعتراضی در سه شهر ایران 2

كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ناڕازیی شاره‌كانی ته‌ورێز، ورمێ و ئه‌رده‌بیل، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام خوازیاری به‌ستنی سنووره‌كان به‌سه‌ر وڵاتی ئه‌رمه‌نستان بۆ پێشگرتن به‌ ناردنی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ ئه‌م وڵاته‌ بوون.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ له‌سه‌ر بانگه‌وازی پێشووتر و له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ تێكهه‌ڵچوونه‌ی ئه‌م دواییانه‌ له‌ نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان بوون. به‌ پێی گرته‌ ویدیۆیه‌ بڵاوكراوه‌كان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌ گازی فرمێسكڕێژ و گولله‌ی په‌لاستیكی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناڕازییان و هه‌وڵیان داوه‌ بڵاوه‌ به‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازیی بكه‌ن. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه چوار كه‌س له‌ شاری ئه‌رده‌بیل به‌ ناوه‌كانی “عه‌لی خه‌یرجو، مۆحسین ئیسماعیلی، مه‌یسه‌م جه‌ولانی و په‌یمانی ئاقایی” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.‌