له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ته‌ورێز و چادرملو، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٣ ساڵ ته‌مه‌ن به ناوی “سهدیار حه‌زره‌تی” له كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری شه‌قامی شه‌ریعه‌تی له شاری ته‌ورێز، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی چادرملو له مێحوه‌ری “به‌هاباد ـــ چادرملو” ٤ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی گوازتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.