کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز و كاروون

تجمع مربیان پیش دبستانی اهواز و کارون مقابل مجلس

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئه‌هواز و كاروون، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر به‌ چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، جه‌ختیان له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش كردووه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش، ژماره‌یه‌ك له‌ مۆعه‌لیمانی شاغڵ له‌وانه‌، مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی، فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی، مۆعه‌لیمانی خه‌رید خدمت و سه‌ربازمۆعه‌لیم، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، خوازیاری دامه‌زراندنیان له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش ببوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.