کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی ئێران

جان باختن سه کارگر در شهرهای مختلف2

له‌ ئه‌نجامی سێ ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی بافق، نه‌زه‌رئاباد و ساوجبڵاغ، سێ كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی بافق، له‌كاتی چوون بۆ سه‌ر كار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌ سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی خوێنڕێژی گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شارستانی نه‌زه‌رئاباد له‌ ئۆستانی ئه‌لبۆرز، به‌هۆی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مێهنانی ئاجوور له‌ شارستانی ساوجبڵاغ، به‌هۆی داڕمانی سیلۆی خاك به‌سه‌ریدا به‌ سه‌ختی برینداربوو و له‌كاتی گوازستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.