کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕووحانی بابۆل

اعتراض پرستاران بیمارستان روحانی بابل 1

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “ڕووحانی” بابۆل، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی زێده‌كاری و كارانه‌كانیان، له‌ حه‌ساری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ كێشه‌كانیان بوون.

په‌ره‌ستارانی ناڕازیی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به‌ بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیان به‌ سه‌رنج دان به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌ ئێران بوون. ناڕازییان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ گیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌م خۆیان و هه‌م بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كۆرۆنا بوون، ته‌نیا بڕی ١٠٠ هه‌زار تمه‌نیان وه‌ك پاداش پێ دراوه‌.