كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی قوربانی كارخانه‌ی فوولادی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و كاركردی به‌رپرسانی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان و سندووقی فوولاد، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ٢٨٠ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی فوولاد ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به پێی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٩١ی مه‌جلیس، هیچ حهقووقێكیان پێ نه‌دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌پێی ماده‌ی ٤٠ی ساڵی ٩١ی مهجهلیس، حقووقی خانه‌نشین كراوانی فوولاد ده‌بێ به پێی دوایین حه‌قده‌ستی دیاری كرا‌و و گونجاو له‌گه‌ڵ كاره‌كانیان زیاد بكرێت. شایانی باسه، ناڕازییان وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له بارودۆخی دژواری گوزه‌رانیان، خوازیاری باشتربوونی بژێوی ژیانیان بوون.