ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بێستانی سه‌رتاسه‌ری ئێران بۆ جارێكی دیكه به چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش ده‌بێ به بێ به‌ڕێوه‌بردنی ئازمون و به سه‌رنج دان به ئه‌وله‌وییه‌تی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بێستانی كه پێشینه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ كاریان هه‌یه، دایانمه‌زرێنێت. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری به‌ڕێوه‌بردنی ته‌رحی پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی موڕه‌بیانی پێش ده‌بێستانی بوون و ده‌ڵێن: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.