كۆمه‌ڵێك له شۆفیر پاسه‌كانی سمنان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شۆفیر پاسه‌كانی سمنان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ئاست هه‌زینه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌كانیان، پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت، كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌همییه‌ی سووته‌مه‌نی و دابین نه‌كرانی لاستیكی ده‌وڵه‌تی و پێڕانه‌گه‌یشتنی سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی به‌خواسته‌كانیان، ناڕازیین.