له ئه‌نجامی پێنج ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی پاوه، بۆكان، تاران، عه‌جه‌ب شێر و نه‌سیم شار، لانیكه‌م پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ڕەسووڵ سولتانی” لە ئاوایی كۆخان، له‌كاتی چنینەوەی بەرهەمی سێ‌و، بەر بووەتەوە و بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شمشێر”ی پاوە بە ناوی “محەممەد سەلیم لوتفی” لە کاتی کۆکردنەوەی گوێز لە گوندی دەرەبەیان بە هۆی بەربوونەوە بە سەختی بریندار بووە و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لە دەست داوە. هه‌روه‌ها كرێكارێكی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نۆشابه له غه‌ربی تاران، له‌كاتی كار به ده‌زگا به سه‌ختی برینداربوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له چواره‌م ڕووداودا، شۆفیری تراكتۆرێك له‌كاتی كار له گوندی چنار له شارستانی عه‌جه‌ب شێر له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. له دوایین ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٢ ساڵ ته‌مه‌ن له نه‌سیم شار، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵێكی ١٢ میتری، گیانی له‌ده‌ستدا.