کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ته‌ورێز

ادامه اعتراضات کارگران شهرداری تبریز

كرێكارانی شاره‌درایی ته‌ورێز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كار و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا كاتێك كه‌ به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان له‌وانه‌، “نه‌مانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان و گۆڕینی بارودۆخی كاریان له‌ په‌یمانییه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی” نه‌گه‌ن، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن. ده‌شڵێن: نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كه‌س ده‌بن كه‌ به‌ پێی یاسای كار له‌ ١٠ ناوچه‌ی شاری ته‌ورێز له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی ٢٧ شیركه‌تی په‌یمانكاری لایه‌نی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شاره‌داریی ته‌ورێز كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی په‌یمانكاره‌كان، حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌.