كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی قه‌زوێن، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كردن لێیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه ده‌ڵێن: كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌م ته‌وه‌ره هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه و ده‌بێ په‌یمانكار حهقدهستهكانتان په‌رداخت بكات. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌یمانكار له وه‌ڵام به كرێكاران ڕایگه‌یاندووه: شاره‌داریی هه‌تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی سه‌باره‌ت به په‌رداختی مۆتاڵباتی ئێوه پێمان نه‌داوه.