کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان

تداوم اعتراض کارگران فضای سبز شهرداری زنجان

كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌م شاری به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنانی به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان  و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ركار، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ناو كرێكارانی ده‌ركراو هه‌ندێكیان به‌هۆی كه‌م ئه‌ندامی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نیان چیدی توانای ئه‌نجام دانی كارێكی دیكه‌یان نییه‌ و له‌كاتێكدا كه‌ له‌ هیچ چه‌شنه بیمه‌یه‌ك به‌هره‌مه‌ند نین، ته‌نیا هیوایان به‌ درێژه‌دان به‌م كاره‌یه‌ كه‌ به‌دوای بڕیاری به‌رپرسانی شاره‌داریی، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.