ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ڕه‌شت، ئابدانان و بانه، ٢٨ كرێكار مه‌سمووم بوون و دوو كرێكاریش به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٢٨ كرێكاری ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی شیركه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی “داڵپه‌ری” شاری موورمووری سه‌ر به شارستانی ئابدانان، به‌هۆی مه‌سموومییه‌تی غه‌زایی، ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی دێهلۆران و ئابدانان كراون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری بانه به ناوی “خالید شێخی” دانیشتووی شاری سه‌قز، له‌كاتی كار له گه‌ره‌كی گولستان به‌هۆی داڕمانی دیواری فازڵاوهكه گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ٤٦ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له شه‌قامی “دانشجو” له شارۆچكه‌ی حهمیدیانی ڕه‌شت، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.