به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كه‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ورمێوه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌تا ئێستا هۆكاری ڕاگوێزرانی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. كه‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌ریكانیی كوردستانی سووریه، له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش چوار مانگ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی سپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، سه‌ره‌تا له‌ساڵی ٩٤دا له لایه‌ن لقی دووی دادگای ڕژیم له ورمێ، به تۆمه‌تی “هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه” به ١٠ ساڵ زیندان و پاشان به تۆمه‌تی “كوشتنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و له ساڵی ٩٦دا، به ڕه‌سمی، حوكمه‌كه‌ی پێڕاگه‌یه‌ندرابوو.