ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ، نزیكهی ٢ ههزار دەروێشی تەریقەی قادری كه بهنیاز بوون بەشداری لە پرسەی شێخ محەممەد کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری لە شاری سلێمانی بکەن، بە شێوەی نایاسایی و بەبێ پشکنینی کۆرۆنا و پاسپۆرت، لە سنووری باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەرپرسێکی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕاگەیاندووە: ئەم دەروێشانە لە کاتی پەڕینەوە لە سنوور لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تووشی تێکهەڵچوون بوون و چوار کەسیان، بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون. شایانی باسه، لە کاردانەوە بەو هەڵسووکەوتی دەروێشانی تەریقەی قادری، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆی لەمبارەیەوە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: ئەگەر پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەم کەسانە نەکرێت لەوانەیە پاش دوو هەفتە کارەساتی گەورە ڕووبدات.