به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە بهسهر دەستبەسەر کرانی پێنج لاوی خەڵکی شاری مهاباد، چارەنووسیان ههروا نادیارە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو،پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوەکانی” جەسیم مەجنوونی” خەڵکی گوندی قەرەداغ،” سۆران موختاری فەڕ” خەڵکی گوندی حاجی خۆش، “ئومید عەباسی” خەڵکی گوندی ئیندرقاش، “سۆران نەسیری” خەڵکی گۆگتەپە و “ڕێبوار بادپا” خەڵکی گۆگتەپە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و سەرباری بەدوادچوونی بنەماڵەکانیان چارەنووسیان نادیارە و شوێنی ڕاگیرانیان ناڕوونە. ئەو پێنج كهسه بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.