هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دوای نزیكه‌ی تێپه‌ڕبوونی ٣ ساڵ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری كرماشان، خه‌ڵكی سه‌رپۆل زه‌هاب به بێ دابین كردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون هه‌روا له كانێكس و خێوه‌تدا ده‌ژین.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، بوومه‌له‌رزه لێدراو‌ن به‌هۆی بارودۆخی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه و هه‌روا دۆخی ناله‌باری ئابووری وڵات، تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان بوون و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌هۆی ناكارامه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم به دۆخی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌ندێ له بنه‌ماڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یكه بتوانن شوێنێكی نیشته‌جێ بوون بۆ خۆیان دابین بكه‌ن، گورچیله‌كانی خۆیان ده‌فرۆشن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٦، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٧ و ٢ دههۆمی ڕیشتێر ئۆستانی كرماشانی له‌رزاند و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون.