کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دادگایی كرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی دوای سێ ساڵ

دادگایی كرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی دوای سێ ساڵ

دادگایی كرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی دوای سێ ساڵ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغدە دوای سێ ساڵ ڕاگیران له‌ زیندان، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمه‌وه‌ بە تۆمەتی “مه‌حاربە” دادگایی کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سەید محەممەد حسێنی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری نەغەدە کە لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگیراوە، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری مهاباد بە تۆمەتی محاربە محاکمە کرا، به‌ڵام تا ئێستا حوکمەکەی پێی ڕانەگەیندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ وه‌رزی بەهاری ئەمساڵ بەرپرسانی زیندانی نەغەدە بە مەبەستی ئازادیی کاتیی ناوبراو داوای وه‌سیقه‌ی ١٠ میلیارد تمەنییان کردبوو کە بەهۆی ئەوەی بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان نەبووه‌ ئازاد نەکرا.