کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

بۆ ڕیز گرتن له یادی ئازیزی هاوریانی گیان بەخت کردووی گوردانی شوان

گوردانی شوان

 

ئیمەین رێڕوی گوردانی شوان

فەریدون نازری

(١)

“با”یەکی تووش و رەش،

وەک ئەسپی سەرکەش،

یان که بڵیسەی پڕ گڕی ئاتەش،

به هاژه و هووژه هاتووه کەشمەکەش،

لەگەڵ پی دەشت و بناری شاخا،

دار میوه و گیا و گولی نێو باخا،

دەهالی به دەۆر دار برووەکانا،

دەنڕنی به سەر بالەندەکانا،

ئێژی لە زام و قین لیوالیوه،

بویه هاژەی دی لەو  دەشت و کیوه،

ئەم رەشه بایه دەردیکی هەیه،

وەک من هەناسەی سردێکی هەیه.

(٢)

ئەمه چەن روژه کراوم وێلان،

له شاخ و له دشت بووگم سەرگەردان،

هەواڵ هاتووه، هەواڵی گران:

شاری هەلەبجه کرا بومباران،

بەدەس بەعسی و سپای پاسداران،

به گازی ژەهری، بەرهەمی ئاڵمان

لەگەڵ پینج هەزار خەڵکی بی تاوان،

کەوتنه بەر هیرش گوردانی شوان،

(٣)

له ئەویهەنگەو، هەتا بیساران،

له هەورامان و، شاری کرماشان،

هاتم بو سنەو، ناوچەی کامیاران،

به خەیاڵ گەرام ، کولان به کولان،

بەلکو ببینم جی پی هاوریان.

له شاری سنه بۆ دەشتی ساراڵ

دی به دی  گەڕام به باڵی خەیاڵ

لێنەوه چوومه سەقز و بوکان

مهاباد، بانه، باقی کوردستان

  

پرسیم خەڵکینه کوان جەنگاوەران

هەڵمەتبەرانی گوردانی شوان

باورمندەکان به ریبازی مارکس

پەروەردەی چەکوش، ئاشنا به داس؟

٤

ووتیان تو بێژه چی بوو داستان

چون جیان هیشتین هیوای هەژاران؟

ووتم کەوتنه بەر گازی کیمیاوی،

گولەی ئارپی جی، تیری ژەهراوی.

هیزی ئەرتەش و، بەکریگیراوان

به توپ و تانکی سپای پاسداران

هیرشیان هینا وەک گورگی خۆێنخوار

بۆ سەر پێشمەگەی چینی کریکار

هاتنه دەس لییان هاوریان به چەک

شەڕیان کرد هەتا ئاخرین فیشەک

گیانیان دا له ری بیر و باوڕیان

بوونه ئەسیترەی گەشی بی بەشان.

٥

تەم سەر شاخی گرت، دەشتی داپۆشی

مرەڤ دوو زانوی گرته باوشی

گەرچی جەنایەت گەوره بوو، گەوره

بەلام تەواو بوو دەردی ئەۆ دەوره

خەم و تورەیی، قین و پەژاره

جیگای دا به باس بو ریگا چاره

جەنگاوری هات پەژارەی لابرد

جیگای هەستی گرت لیکدانەوەی ورد

له شار و له دی، کچان و کوران،

دەنگیان هەڵینا وەک جەنگاوران

ووتیان به ئاواز له سنه و سارال

خویندیان سرودی ئەنترناسیونال

دووپاتیان کردەۆ بەڵین و پەیمان

ووتیان کریکار، ژنان، پیاوان!

راسته گرانه مەرگی ئەستیره،

بەلام وەک جیگر حازرین لیره،

لەبۆ سوسیالیسم، رزگاری ئینسان!

بۆ یەکسانی ژن لەگەل پیاوان

ئیمەین رێڕوی گوردانی شوان

ئیمەین رێڕوی گوردانی شوان

ئەوەلی خاکەلیوه (فروردین) ٢٣٩٩ هەتاوی

٢٠ی مارسی ٢٠٢٠