كاربه‌ده‌ستانی ڕووسییه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانییانی لافاو له ناوچه‌ی “ئه‌یركۆتێسك” له سیبری بۆ ١٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی باری نائاسایی ڕووسییه، به‌هۆی لافاو له‌م ناوچه‌یه هه‌تا ئێستا ١٩١ كه‌س برینداربوون و هه‌روه‌ها ١٣ كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان جار له‌گه‌ڵ جار بچێته‌سه‌ره‌وه. ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ڕووسییه له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی بارانی به‌خوڕی باران و تاوانه‌وه‌ی به‌فری كوێستانه‌كان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به هه‌زاران ماڵ چووه‌ته ژێر ئاوه‌وه و له‌ناو چوون.