ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی تاقیكردنه‌وه‌ی وروودی ئه‌ندازیاری ڕشته‌ی مێعماری، له ناڕه‌زایه‌تیی به شێوازی پرسیاره‌كان و ئاكامی ده‌رچووان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێداچوونه‌وه به ئاكامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بوون.
تاقیكردنه‌وه‌ی چوونه‌ناو كاری نیزام مۆهه‌ندیسی ڕشته‌ی مێعماری ته‌ڕاحی ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو بوو و ئه‌نجامه‌كه‌ی له ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانبار ڕاگه‌یه‌ندرا. نوێنه‌ری ناڕازییان له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: پرسیاره‌كانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ستاندارد نه‌بووه و هه‌ر بۆیه، ئه‌نجامی ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كراو و جێگه‌ی قه‌بووڵ كردن نییه. ناوبراو وتیشی: ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه گوماناوی و ناستانداردبووه و وه‌ڵام دانه‌وه پێی، ده‌بووه پێشێل كردنی ڕێساكانی میللی ساختمان. ڕاشیگه‌یاند، زۆربه‌ی به‌شداربووان له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا لێهاتووی خۆیان نیشاندابوو و له‌بواری زانستی و كاركرده‌وه، خۆیان سه‌لماندبوو، به‌ڵام به‌هۆی دیاری كردنی پرسیاره هه‌ڵه‌كان، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجامێكی جێ پێویستیان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبوو.