کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

بەڵگەی پەسند کراوی کۆنگرەی دوازدەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی، ڕیزبەندی هێزە چینایەتییەکان لە ئێران و ئەولەویەتەکانی هەڵسوڕانی حیزب گەڵاوێژی ١٣٩٥

8

2017-01-05 | ۱۳۹۵-۱۰-۱۶

نشریه پیشره و

8

 

به شی یه که م لێکدانەوەیەکی زانستی مارکسیستی لە بارودۆخی سیاسی و چینایەتی لە کۆمەڵگای ئێراندا دەخوازێت کە جیگه و شوینی ئەو هێزە چینایەتیانەی کە گرێدراوی نیزامی سیاسی و کۆمەڵایەتی حاکمن بدرێنەبەر هەڵسەنگاندن، مەوقعیەتی چینی کرێکار، ڕێژەی وشیاری و ریکخراوبوونی هەڵبسەنگێندرێت و وێنایەکی واقع بینانە لە مەوقعیەتی باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و ریزبه ستنی هێزە سیاسیەکان بدرێت بەدەستەوە.

پێگەی بۆرژوازی

ڕەوتی یاسامه ندی گه شه ی شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری ئەوەیە کە هەرچی زیاتر ئامرازی بەرهەمهێنان لە کار جیا بکاتەوە و هەرچی زیاتر ئەم ئامێر و کەرەستە پڕژو بڵاوانە لە گروپگەلی گەورەدا کۆبکاتەوە سەریەک و بەم جۆرە کار بکاتە کاری بەکرێگرتوو و ئامرازی بەرهەمهێنان بکاتە سەرمایە (مارکس،- کاپیتاڵ جەڵدی سێهەم). ئەم ڕەوتە سەرەڕای بارودۆخێکی نائاسایی کە ڕژیم بەسەر سەرمایەداری ئێرانیدا سەپاندووە و ئەو دژواری و قەیرانە سیاسی و ئابووریانەی کە گیرۆدەیەتی، لە ٣ دەهەی ڕابردوودا لە جەریاندا بووە. دوای کۆتایی شەڕ و لە دەورەی ڕەفسەنجانیدا بە کرانەوەی دەستی سپای پاسداران لە بواری ئابووریدا و پەرەسەندنی چالاکی ئابووری ناوەندەکانی سەر بە “بەیتی ڕێبەریی” بەرە بەرە سەدان گروپ و موجتەمەعی بەرهەمهێنان، بینا سازی، بازرگانی، خزمەتگەزاری و خەدەماتی نیوە دەوڵەتی لەژێر جەتری ئەم ناوەندانەدا سەریان هەڵدا. هاوکات و هاوتەریب لەگەڵیدا، لە ئاکامی ڕەوتی خوسوسی سازیەکان، بونگا جۆراو جۆرە پیشەسازییەکان، بازرگانی و خزمەتگوزاری دروست بوون کە لە پاڵیاندا هەزاران کارگا و کارخانەی بەرهەمهێنانی چکۆلە و مامناوەند لە ناوەندە جۆراو جۆرەکان و یان لە شارەکە پیشەسازییەکاندا دامەزرێندران. لە ڕاستیدا سەرمایەداری ئێران لەم دەورەیەدا لەسەر ناوەرۆکی ڕانت خۆری، معافیەتە گومرکییەکان، بەهرەبەرداری سەردارانی سپا، بونیادەکان، رۆحانی و ئاغازادەکان لە ئیمتیازاتی تایبەتی دەوڵەتی لەسەر بەستێنی گەندەڵی بەرین و بشیوی و توند بوونەوەی ماف و چەوساندنەوە و داسەپاندنی هەژاری و فەلاکەتێکی بێ وێنە بەسەر چینی کرێکاری ئێراندا گەشەی کرد و پەرەی گرت. ڕەوتێک کە لە دەورەکانی خاتەمی و ئەحمەدی نیژاد و هەروەها تا ئێستاش بەردەوام بووە. لەو دەورانەدا لەگەڵ پەرەسەندنی ڕێژەیی سەرمایەگوزاری لە بوارە جۆراو جۆرەکانی بەرهەمهێناندا، سەرمایەداری سەنعەتی ئێران زیاتر گەشەی کرد و ئەمەش بە نۆبەی خۆی پەرەگرتنی چەندایەتی و پتەوتر بوونی پێگەی چینی کرێکاری لە بەرهەمهێنانی سەنعەتیدا بەشوێنەوە بوو. لەو ماوەیەدا سپای پاسداران و ناوەندەکانی سەر بە “بەیتی ڕێبەریی” بە پشت بەستن بە پێگەیەک کە لە پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسیدا هەیان بوو و یارمەتی دەست بەسەرداگرتنی سەروەتی گشتی کۆمەڵگا، زاڵ بوون بەسەر بەندەر و فرۆکەخانەکاندا، مەعاف بوون لە یاسا ماڵیاتییەکان و تەرخیس و داگرتنی کالا و سودئاوەری کەڵان، چ لە بواری بەرهەمهێنان و چ لە بوارەکانی ماڵی و توجاڕیدا. ئەم ناوەندانه لەگەڵ وەرشکست کردنی بونگا و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کەمتر سودئاوەر و بێکارسازییە بەرینەکان، بوونە غولی ئابووری و ڕەوتی کەڵکە کردنی سەرمایەیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەستەبەر کرد. بەڵام ئەم ڕەوتە کە وڵامێک بووە بە قەیرانی سەرمایەداری لە شۆڕش دەرباز بووی ئێران، لەگەڵ قەیراندا هاتۆتە پێشێ. ڕێگا چارەی سەرمایەدارانە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە پێویستی بە بەرتەسک کردنەوەی دەسەڵاتی ئینحساری سپا و ناوەندە حکومەتییەکان لە ئابوریدا، بە ئازاد کردنی بازاڕی نێوخۆیی و تێکەڵ بوون لەگەڵ بازاڕی جیهانی سەرمایە هەیە. بۆرژوازی ئێران بۆ دابین کردنی ئەم پێش مەرجانە لەگەڵ کۆسپ و بەربەستی پێکهاتەیی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی حاکمدا بەرەو روویە.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕەوتە و بەدوای دۆزینەوەی کۆمەڵێک بواری نوێ بۆ سەرمایەگوزاری و دەستەبەر کردنی سود و قازانجی زیاتر، بانکە شێوە دەوڵەتی و بانکە تایبەتەکان دامەزران. ئەو گوروپە گەورە ئابووریانەی کە سەربە ناوەندە جۆراو جۆرە حکومەتیەکانن دەیان بانکی نوێیان دامەزراند سەهامدارانی سەرەکی ئەم بانکانە ناوەندی گەورەی بەرهەمهێنان و سندوقی خانەنشینی و شیرکەتە سەرمایەگوزاریەکانن. گوروپێکی تر لە بانکەکان سەربە کەرتی تایبەتن کە گەورە ترین فرۆشیارانی سەخت ئەفزارە کامپیوتێریەکان و ئەو شیرکەتە بینا سازی و پیشەسازیانەی کە لە پیشەسازی بێهداشتی و خۆراکیدا سەرمایە گوزاری دەکەن سەهامداری سەرەکی ئەم بانکانەن. کاری بنەڕەتی و ئەوەڵیەی ئەم بانکانە کردنی نەغدینە و سەرمایە پوڵیە نا چالاکەکانە بە سەرمایەی چالاک و سودئاوەر. ئەم بانکانە هەموو جۆرە سپوردە و بەرهەمێکی پوڵی کۆدەکەنەوە و دەینێنە ئیختیار ناوەندە سەرمایە گوزارەکان و چینی سەرمایەداری ئێرانەوە. ئەم بانکانە بەرە بەرە جەزبی سەرمایە و سپوردە پوڵیەکانی خەڵکیان لە پاوانی بانکە دەوڵەتیەکان دەرهێنا تا ئەو لە سەرمایە گوزاری لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و توجاڕەت لە بەشی هەناردە و هاوردە کردن و پەرەدان بە فرۆشگا زنجیرەییەکاندا بخەنە کار.

ئەگەرچی لە سەرەتادا گەشەی پێوەندی سەرمایەداری بەهۆی بەرز بوونی نرخی سود لە کەرتی خزمەتگوزاری و پیشەسازی لە شارەکاندا و هەروەها گەشە کردنی کاری بیناسازی و جادەبان و هێرشی سەرمایە و هێزی کار بۆ ئەم کەرتانە و لە ئاکامدا دابەزینی رۆڵی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان لە ئابووریدا، ئێران قەت نەیتوانی لە بواری بەرهەمی کشتوکاڵیدا لە سنوری خودکەفایی نزیک بێتەوە، بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی سەرمایەداری لەم دوو دەیەی دواییدا ڕەوشەکە لەم بوارەشدا گۆڕانی بەسەردا هاتوە. لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دامەزراوەی کشت و سەنعەت و پەرەسەندنی دامەزراوە و شیرکەتی گەورەی سەربەو ناوەندە حکومەتیانەی کە سەرمایەگوزاری لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریان تا ئاستێکی زۆر خستۆتە پاوانی خۆیانەوە و سەرهەڵدانی سەدان شیرکەتی تایبەتی لە ماوەی ئەم دوو دەیەی دواییدا کە خاوەنی پشتیوانی دەوڵەتین لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بەرهەمی کشتوکاڵیدا، بەرهەمهێنانی کەشاوەرزی زیاد بوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە. بەڵام سەرمایەداری لە قەڵمەڕەوی کشتوکاڵیشدا لە لایەکەوە لەگەڵ کۆبوونەوەی زەوی لەدەست زەمینداران و سەرمایەدارانی گەورەدا، بە وەرشکست کردنی وردە کەشاوەرزەکان و کۆچ کردنیان بۆ شارەکان و توند کردنەوەی چەوساندنەوەی کرێکاران و لە لایەکی دیکەوە بە کەڵک وەرگرتنی قازانج پەرستانە و بەهرەبەرداری کورت بینانە لە زەوی و سەرچاوەکانی ناخی سروشت، کەلێنی نێوان هەژاری و سەروەتیان قوڵتر کردەوە و بەشێک لە سروشتیان وێران کرد. ئاژەڵداران و زەمیندارانی گەورە کە لە وامە دەوڵەتیەکان بە بەهرەی کەمەوە بەهرەمند بوون بە قیمەتی توند کردنەوەی چەوساندنەوە و هەژاری وفەلاکەتی کرێکارانی کەرتی کەشاوەرزی و ماڵوێرانی کەشاورزانی هەژار، پێگەی خۆیان لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیدا پتەو کرد. بەم جۆرە ئەگەر لە دوو دەیەو نیوی ڕابردودا سەرەڕای شەپۆلی دووهەمی کۆچی زەحمەتکێشانی دێهاتەکان و کەشاوەرزانی هەژار بۆ شارەکان، کشتوکاڵ لە ئابووری ئێراندا رۆڵ و پێگەیەکی دەستەبەر کردوەو قەبارەی بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵداریەکان زیادی کردوە، ئەم ڕەوتە تەنیا بە حوکمی توند بوونەوەی چەوساندنەوەی کرێکان و نابوود کردنی ژیانی کەشاوەرزانی هەژار بەرەو پێشەوە چووە.

لەژێر کاریگەری ئەم ئاڵوگۆڕانەدا، پەرەسەندەنی کارگا چکۆلەکان لەپاڵ پیشەسازی و ناوەندە بەهەمهێنەرە گەورەکاندا، پەرەسەندنی دوکان و فرۆشگای زنجیرەیی، پەرەسەندنی خوێندنی باڵا، بەرین و گەورە تر بوونەوەی دەزگا ئیداریەکان چ لە بەشی دەوڵەتی و چ لە بەشی خوسوسید و سەرهەڵدانی توێژی بەرینی تێکنوکڕات، مودیرانی پلە بەرز و ئەشڕافیەتی ئیداری کە خاوەنی ئیقتیداری سازمانی لەم ناوەندانەدان، توێژێکی سەرەوەی وردەبۆرژوازی یان چینی مامناوەند وەک بەشێک لە بۆرژوازیش زیاتر گەشەی کردوە. ئەم توێژە سەرەڕای زۆربونیان بەهۆی نا سەقامگیریەکی کە هەیەتی بە توندی محافەزە کارە و نوێنەرە سیاسیەکانیشی خاوەنی هیچ چەشنە بەرنامەیەکی پێشکەتن خوازانەی و ئیبتیکاری عەمەلێکی سیاسی نین. ئەگەر بەشێک لەم توێژە پشتی بە روحانیەتی سوننەتی و محازفەکار لە نێوخۆی حاکمیەتدا بەستوە، بەڵام بەشی زۆری هیوا و چاوەڕوانیان بۆ باشتر بوونی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیان بە لاچوونی کۆسپەکانی سەر ڕێی گەشەی سەرمایەداری ئێران و لەم روەوە بەناو ئیسلاح خوازان و ئیعتیدال گەرا حکومەتیەکانەوە گرێداوە. گەشەی توێژی سەرەوەی وردە بۆرژوازی و دەڵبەستە بوونیان بە پاراستنی بارودۆخی ئێستا و هیوا بە ڕیفۆڕم لە سەرەوە یەکێک لە ڕەمزە سەرەکیەکانی مانەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە. ئیسلاح خوازانی حکومەتی و ئیعتیدال گەراکان بۆ لابردنی کۆسپەکانی سەر ڕێگای گەشەی سەرمایەداری ئێران هەوڵ ئەدەن لە هەمانحاڵدا بە پشت بەستن بە دروشمی کۆمەلگای مەدەنی ئیسلامی و قانون مەداری دەیانەوێ وڵامی نیازەکانی ئەم توێژە کۆمەڵایەتیە بدەنەوە. حەرەکەتێکی کە لە دەورەی ڕەفسەنجانیدا بە ئیجرای بەرنامە نیئۆ لیبڕایەکانی هێزە ماڵیە جیهانیەکان و بە وتووێژ کردن لەگەڵ سازمانی توجارەتی جیهانی سەرمایەداری دەستی پێکردبوو وە لە دەورەی خاتەمیدا بە دروشمی وتووێژی تەمەدونەکان، کەم کردنەوەی کێشەکان و باشتر کردنی پێوەندیەکان لەگەڵ دنیا، کۆمەڵگای مەدەنی ئیسلامی بەرەو تێکەڵ بوون لەگەڵ بازاڕی سەرمایە دەستی پێکردبوو وە لە دەورەی ئەحمەدی نیژاد دا، لە دەورەی سەرۆک کۆماری رۆحانیدا بە مزاکراتی هەستەیی، تەسلیم بوون لە بەرانبەر مەرجەکانی رۆژئاوادا و وتووێژ لەگەڵ سازمانی توجاڕەتی جیهانی دەستی پێکردەوە. ئەم هەوڵانە لە وڵام بە نیازە بنەماییەکانی سەرمایەداری ئێران لەم دوارنەدابەڕێوە چووە.

کێشمەکێشی باڵەکان و قەیرانی حکومەتی

لەسەر ناوەرۆکی ئەم ئاڵو گٶرانە، ئەوەی کە لە بارودۆخی ئێستادا توند بوونەوەی کێشەی باڵەکانی نێوخۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و قەیرانی حکومەتی روون دەکاتەوە، دەرکی جیاوازی ئەم باڵانەیە لە نیاز و داخوازیەکانی سەرمایەداری ئێران و زەمانەت کردنی مانەوەی نیزامی ئیسلامی. باڵە حکومەتیەکان لەسەر بنەمای دەرکێک کە لە نیازی سەرمایەداری ئێران و زەمانەت کردنی مانەوەی نیزامی ئیسلامیان هەیە، کۆمەڵیک نەخشەی ڕاهبوردی جیاوازیان گرتۆتە پێش. ئێستا بەرین ترین بەشی بۆرژوازی ئێران بەرژەوەندیەکانی و ڕێگای دەرچوون لە قەیران و بونبەستی ئابووری لە تێکەڵ بوونی تەواو لەگەڵ بازاڕی جیهانی سەرمایەدا دەبینێ. هاتنەسەر کاری رۆحانی لە ڕاستیدا ئاڕایشی سیاسی کۆماری ئیسلامی گونجاو لەگەڵ بەرەو پێش بردنی سیاسەتی سازش لەگەڵ ئامریکا و هێور کردنەوەی قەیرانەکانی ڕژیم لەگەڵ رۆژئاوا بوو. بەڵام تەوافوقاتی هەستەیی و بەرجام کە وەک ” کەورە ترین دەستکەوتی” دەوڵەتی رۆحانی باس دەکرێت، نیاز و پێداویستیەکانی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مەترسی لێک هەڵوەشانی ئابووری بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاند. کۆماری ئیسلامی کە دژایەتی لەگەڵ ئامریکای کردبووە بەشێک لە هۆویەت و ناسنامەی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی خۆی وە لەم ڕاستایەدا لە هەوڵدا بوو کە بە بوون بە هێزی ئەتۆمی مانەوەی خۆی بەسەر ئامریکا و هاوپەیمانەکانیدا بسەپێنێ، بەم سازشەی مەوقعیەتی هەم لە نێو خۆدا و هەم لە ئاستی ناوچەییدا لاواز بووە. بەرجام خۆی لە خۆیەوە بە واتای ڕژانی سەرمایەی خاریجی و تێکنولۆژی پێشکەتو بۆ ئێران و تێکەڵ بوونی بەتەواوەتی ئابووری ئێران لەگەڵ بازاڕی جیهانی سەرمایە نییە. کۆتایی هێنان بە دژایەتی کردنی رۆژئاوا و دامەزراندنی مناسباتێکی ئاسایی لەگەڵ نیزامی ئیمپڕیالیستی لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا، و لە بواری نێوخۆییدا کۆتایی هێنان بە ڕاند خۆری، کورت کردنەوەی دەستی سپا و باندە مافیاییەکان لە ئابووریدا، حاکمیەتی قانون و یەکسانی بەشە جۆراو جۆرەکانی بۆرژوازی لەبەردەمیدا، نەزمی ئیداری جێی سرنجی، ئیسلاح کردنی یاساو ڕێسای سەرمایە گوزاری و سیستمی بانکی، کۆتایی هێنان بە فەراری ماڵیاتی دامەزراوە نیوە دەوڵەتیەکان و کۆتایی هێنان بە ڕیسکی سەرمایە گوزاریەکان؛ ئەمانە بەگشتی لە پێداویستیەکانی تێکەڵ بوون لەگەڵ بازاڕی جیهانیی سەرمایەن. هەنگاونان لە ڕاستای وڵام دانەوە بەم نیازانە و چلۆنایەتی بەرەو رووو بوونە لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکار و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئاخێزە جەماوەریەکان، چلۆنایەتی ڕاوەستان لە بەرانبەر قەیرانێکی ئیدئۆلۆژیکیدا کە نیزامی ئیسلامی توشی کێشە و گرفت کردوە، ئەمانە کۆمەڵێک بابەتی مێحوەرین کە کێشە و کێشمەکێشی باڵە حکومەتیەکان بە دوریانەوە درێژەی هەیە. ئەو ئوسول گەرا توند ڕەوانەی کە بە دەوری خامنەییەوە ئاڵقەیان بەستوە لە باری سیاسیەوە پاراستنی هۆویەتی دژی ئامریکایی وەک پێش مەرجی مانەوەی نیزامی ئیسلامی دەبینن، بەڵام ئەم نیازە سیاسیە لەگەڵ نیازی بۆرژوازی و ئابووری قەیران لێدراوی ئێران لە ناکۆکیدایە. ئەم ناکۆکیانە لە چلۆنایەتی ئیجرای بەرجامدا خۆی نیشان ئەدات. دەوڵەتی رۆحانی و ئیسلاح خوازانی حکومەتی نیازی سەرماداری ئێران بە ئاسایی کردنەوەی مناسبات لەگەڵ رۆژئاوا و لاچوونی کۆسپەکانی سەر ڕێگای تێکەڵ بوون لەگەڵ بازاڕی جیهانیان هەست پێکردوە. دەرکی ئەم نیازە مەعریفەتی نییە، گەشەی سەرمایەداری ئێران لە دوو دەیەی ڕابردودا ئەگەرچی هێشتا دەسەڵات و زەرفیەتی ئاڵوگۆڕێکی خێرا لە ساختاری سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامیدا دەرنەکوەتوە، بەڵام رۆحانی و ئیسلاح خوازانی حکومەتی بۆ دروست کردنی ئەم ئاڵوگۆڕانە و گرتنە پێشی جێهەت گیرییە ئابووریەکانی پێش خستوە. دەوڵەتی رۆحانی لە ڕاستای وڵامدانەوە بەم نیازەی سەرمایەداری ئێرانە کە سەرەڕای کۆسپە یاسایی و دژایەتی و کارشکێنیەکانی باڵی ڕەقیب نەسرەوتوانە هەوڵ ئەدات بە سازمانی توجاڕەتی جیهانیەوە پەیوەست بێت. ” هەڵبژاردنی” دەورەی دەیەمی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لەگەڵ ئەوەی کە زیاتر لە ٥٠ لەسەدی ئەو کەسانەی دەیانتوانی دەنگ بدەن بەشداریان نەکرد و بەشێکی دیکە لە بەشداران بە ئەنگیزەی جیاوازەوە لە وانە تەوەهوم بە کارا بوونی تاکتیکی هەڵبژاردنی خراپ و خراپتر چوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدا، بەم حاڵەشەوە نیشانی دا، کە ئاڕاستە گرتنەکانی دەوڵەتی رۆحانی و ئیسلاح خوازانی حکومەتی خاوەنی پشتیوانی و پێگەیەکی کۆمەڵایەتیە لە نێو بەشە جۆراو جۆرەکانی چینی سەرمایەدار و چینی مامناوەندیدا. لەنێو ئەو باڵانەی کە لە پێکهاتەی سیاسی و نیزامی کۆماری ئیسلامیدا بوونیان هەیە، سپای پاسداران کە وەک حیزبێکی پادگانی دەجوڵێتەوە، سوکانی سەرەکی دەسەڵاتی بەدەستەوەیە. پێگەی بانتری سپای پاسداران لە هێزی پاوان کردنیدا لە ئابووری سەرمایەداری ئێران، پشت بەستنی ڕاستەوخۆیەتی بە هێزی چەکدار و تەیاری سەدان هەزار کەسیی سپا و بەسیج، کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر سازمان و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکاندا و دخاڵەت کردن لە باقی ناوەندە حکومەتیەکانەوە سەرچاوە دەگرێ. ئەگەرچی سیاسەتی کەڵانی ڕژیم چ لە بواری نێوخۆی و چ لە عەرسەی مناسباتی نیو نەتەوەییدا لە زمان ” وەلی فەقیەوە” دەردەبڕدرێت، بەڵام ئەم سیاسەتانە لە هاوئاهەنگی لەگەڵ کادری رێبەریی سپادا دەگیرێنە بەر. لە کاتێکدا کە ڕەفسەنجانی و رۆحانی وەک وتەبێژانی هێڵی سازش لەگەڵ ئامریکا و کردنەوەی دەرگا ئابووریەکانی ئێڕان بەرووی سەرمایە گوزاری خاریجیدا هاتنە پێشەوەی سەحنە، ئەوە کادری ڕێبەریی سپا بوو کە لە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەلی فەقیە و بە ئەنجامدانی وتووێژی شاراوە لەگەڵ نێردراوانی ئامریکا لە ” عەمان” زەمینەی وتووێژە هەستەییەکانیان لەگەڵ گوروپی ١+٥ و سازش لەگەڵ ” شەیتانی گەورە”یان فەراهەم کرد. سپای پاسداران دژایەتی بنەڕەتی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی مناسبات لەگەڵ رۆژئاوا و ڕاکێشانی تێکنولۆژی پێشڕەفتە و سەرمایەگوزاری خاریجی نییە، بەڵام گەورە کردنەوەی مەترسی درێژەی گوشارەکانی ئامریکا و پەلە کردن لە ئاسایی کردنەوەی مناسابات لەگەڵی لە لایەن ئیسلاح خوازان و ئیعتیدال گەرا حکومەتیەکانەوە بە زەرەری پێگە و موقعیەتی کۆماری ئیسلامی دەزانێت. ڕێبەریی سپا دەیەوێ ئەم ڕەوتە، گەلێک ئارام و بە شێوەیەکی بەتەواوی کۆنرۆڵ کراو بچێتە پێشێ بە چەشنێک کە نە بەرژروەندیە ئابووریەکانی سپا و ناوەندەکانی سەربەو توشی زیان بن و نە مەوقعیەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و لە نێو خۆدا لەوە زیات لاواز بکات. تاقینکردنەوە موشەکیەکانی جارو بارەی سپا دوای تەوافوقاتی هەستەیی، مانۆڕە دەریاییەکانی لە ئاوەکانی کەنداودا، درێژەی دخاڵەتگەریە نیزامیەکانی لە وڵاتانی ناوچەکەدا، سیاسەتی ” نە سیخ بسوتێ و نە کەبابی ” خامنەیی رۆڵی نیش تورمزێکی هەیە کە خێرایی ئاسایی کردنەوەی مناسبات لەگەڵ رۆژئاوا کۆنترۆڵ دەکات. ڕێبەریی سپا بە لەبەرچاو گرتنی دابەزینی رۆڵی هێژمونیکی ئامریکا لە دنیا و ناوچەکەدا و درێژەی کێشمەکێشێ هێزە جیهانیەکان لەسەر چارەنووسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ڕەچاو کردنی ئەم سیاسەتە بە عەمەلی دەزانێت، بەبێ ئەوەی کە مانەوەی کۆماری ئیسلامی خستبێتە مەترسیەوە. سپای پاسداران بە لەبەرچاو گرتنی دەور و نەخشێک کە لە سەرکوتی بزەتنەوە کۆمەڵایەتیەکان، کۆنترۆڵ کردنی فەزای ئەمنیەتی کۆمەڵگا و ئەو زەرفیەتانەی کە لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مەترسی ئاخێزە جەماوەریەکان هەیەتی لە هەمانحاڵدا پاڵپشتی سەرەکی هەموو باڵەکانی ڕژیمیشە بۆ ” زەمانەت کردنی” مانەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامی. ئیسلاح خوازان و ئیعتیدال گەرا حکومەتیەکان بە ئاگادار بوون لە جێگا و پێگەی سپای پاسداران بۆ پاراستنی نیزام دەیانەوێ دەستی ئەم هێزە لە ساختاری دەسەڵاتی سیاسی کورت بکەنەوە و وای لێبکەن شیاوی کۆنترۆڵ کردن بێت.

پێگەی چینی کرێکار

گەشە و پەرسەندنی سارمایەداری لە ئێران لەم دوو، سێ دەیەی دواییدا و درێژەی ڕەوتی بە سەنعەتی بوون، پێگەی چینی کرێکار و بزوتنەوەی ئەم چینەشی گۆڕیوە. شەپۆلی دووهەمی روو کردنە شارەکان له لایەن زەحمەتکێشانی لادێوه، بە تایبەت لە دەورەی دوای شەڕی ئێران و عێڕاق و نیشتەجێ بوونیان لە پەراوێزی شارەکاندا، کە بێجگە لە فرۆشتنی هێزی کاریان هیچ سەرچاوەیەکی دیکە بۆ دابین کردنی بەڕێچوونیان شک نەدەبرد، جەمعیەتی کرێکارانی ئێرانی دوو بەرابەر کردوە. لەم دەورەیەدا دەرکەوتنی ناوەندی نوێی کار و دامەزراندنی پیشەسازی نوێ لە شارەکاندا، ڕەونەقی کاری بیناسازی و ڕێگاوبان و پرۆژەی ڕاکێشانی گاز، هەروەها بە ماشێنی بوونی زیاتری کشت و کاڵ، وشکساڵییە یەک لەدوای یەکەکان و هەژاری گشتی زەحمەتکێشانی لادێکان هۆکار گەلێکی گرنگ بوون لە کۆچکردنی بەرین بەرەو شارەکان. درێژەی ڕەوتی بە سەنعەتی بوون، ژمارەی کرێکارانی شاغڵی لە یەکەپیشەسازیەکاندا چەند بەرابەر کردوە. ئەگەر شەپۆلی دووهەمی هاتنی زەحمەتکێشان لە لادێکان بۆ شار بۆتە هۆی ئەوەی کە ئاستی چاوەڕوانی کرێکاران دابەزێت و ئەم ڕاستیە لەسەر خەباتی کرێکاران لە دەیەی حەفتادا کاریگەری خۆی هەبوو، بەڵام چینی کرێکار ئەم قۆناغەی ناوەتە پشت سەر. لە ئێستادا پێگەی چینی کرێکار لە بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیدا زیاتر لە پێشوو چەسپاوە. کرێکاران چاوەڕوانیەکانیان لە ژیان زتار چۆتە سەرەوە. ئەگەر دواهاتەکانی شەپۆلی یەکەمی کۆچبەری زەحمەتکێشانی لادێ بۆ نێوشارەکان لە دەیەی چلدا و گەشەی چەندایەتی چینی کرێکارانی بەشی پیشەسازی دوای دەورەیەک سست بوونی خەباتی کرێکاری لە گەشە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی رۆژانەی کرێکاران لەم ساڵانەی دواییدا دەبینین. کەوایە ئەگەر شێوەی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری لە ئێران بە بەراورد لەگەڵ ڕابردو لە مەوقعیەتێکی کامڵ بوون تردا قەراری گرتوە، لەسەر ناوەرۆکی ئەم ئاڵوگۆڕە چینی کرێکاری ئێرانیش چ لەباری چەندایەتی و هەم لەباری چۆنایەتیەوە گەشەی کردوە. گەشەی خەباتی کرێکاری لەم یەک دەیەی ڕابردودا، بە بەراورد بە ساڵەکانی دەیەی ٥٠، بوونی تەیفێکی تا ڕادەیەک بەرین لە هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری کە خۆیان بە کۆمەڵگە ناساندوە و بە ئاشکرایی داکۆکی کاری سۆسیالیزم، ڕاگەیاندنی پێکهاتنی چەندین تەشەکول و ناوەندی سەربەخۆ لە دەوڵەت بە ئیبتیکاری هەڵسوڕاوانی ڕادیکاڵی بزوتنەوەی کرێکاری، هێنانە گۆڕی داخوازی سیاسی و ئابووری لە لایەن ئەم تەشەکولانەوە کە داخوازی زۆربەی خەڵکی ئێران لەخۆ دەگرن، ڕاکێشانی پشتیوانیە نێو نەتەوەییەکان، دەرخەری مەقعیەتێکی هیوابەخشە کە چینی کڕێکاری ئێران تێیدا قەراری گرتوە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا نەبوونی تەشەکولی چینایەتی و جەماوەری کرێکاران یەکێک لە سەرەکی ترین گرفتەکانی چینی کرێکاری ئێرانە. کرێکاران بە هۆی نەبوونی تەشەکولی چینایەتی و سەربەخۆ لە دەوڵەت نەتەنیا نەیانتوانیوە مۆری بەرژەوەندی چینایەتیان لە ئاڵوگۆڕەکانی کۆمەڵگا بدەن بەڵکو تەنانەت لە توانایی کافی بۆ چەنەلێدان لەسەر داخوازیە هەنووکەییەکانیشیان بەهرەمەند نەبوون. بوونی ئیختناقی سیاسی و سەکوتی پۆلیسی بەربەستی سەرەکی تەشەکول یابی کرێکارانە. کرێکارانی ئێران لە مێژوی سەد ساڵی ڕابردودا بەردەوام لە ڕێگای تەشەکول یابی خۆیدا بەرەو رووی کۆسپ و بەربەست و سەرکوت و ئیختیناقی سیاسی بۆتەوە. بەڵام چینی کڕێکار لە مەسیری هەوڵدانیدا بۆ سازمان یابی خۆی وێڕای بەربەستی ئیختیناق و سەرکوت، لەگەڵ کرفتی هەژاری و فەلاکەتی ئابووری، کارەساتی بێکاری ملیۆنی، پەرەسەندنی بێوێنەی قەراردادە کاتی و سپی ئیمزاکان، بوونی ناوەندە دژی کرێکارییەکانی سەربە دەوڵەت، پەرەسەندنی شێرکەتە پەیمانکاریەکانی دابین کەری هێزی ئینسانی کە پێوەندی حوقوقی ڕاستەوخۆی نێوان کرێکار و خاوەنکاری پچڕاندوە، پڕژوبڵاوی لە سازمانی بەرهەمهێنان و هیتر بەرەو رووە کە هەرکام بە نۆبەی خۆیان ڕەوتی تەشەکول یابی کرێکاران دژوار تر دەکەن. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەم کۆسپ و بەربەستانە بزوتنەوەی کرێکاری زیندو ترین و پڕ جموجوڵ ترین بزوتنەوەی کۆمەڵایەتییە لە ئێراندا. گەشە کردنی بە ئارامی و بە بەردوامی ناڕەزایەتی و مانگرتنە کرێکاریەکان لەم یەک دەیەی دواییدا بوارگەلی عەینی گەنجاو تری بۆ تەشەکول یابی کرێکاران فەراهەم کردوە. لەم روەوە لە بارودۆخی ئێستادا هەڵخڕاندنی ناڕەزایەتی کرێکاری و پەرەدان بە بزوتنەوەی متالباتی کرێکاری لە دەوری داخوازیە هەنوکەییەکان، دخاڵەتی چالاکانە لەم خەباتەی ئێستا لە ئارادایە و هەوڵدان بۆ بە یەکەوە پێوەند دانی خەباتی پڕژو بڵاویان لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکارییە. لە مەسیری پەرەدان بەم خەباتەدا و هەوڵدان بۆ بە یەکەوە گرێدان و سەرتاسەری کردنەوەی ئەم ناڕەزایەتیانە کە دەکرێ کاریگەری لەسەر فەزای سیاسی کۆمەڵگا هەبێت، ئیختیناقی حاکم پاشەکشە پێبکات، هاوپشتی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتیەکان و توێژی ژێر ستەمی جامیعە بۆلای خۆی ڕابکێشێ و زەمینەی توشەکول یابی کرێکاران فەراهم بکرێت، لەبەر ئەوەی کە تەشەکولی چینایەتی لە نیازی خەباتی کرێکاران و پێویستی بەرەو پێش چوونی موبارزەکەیەوە سەرچاوە دگرێت. وڵامدانەوە بەم پێویستیە چینایەتیە لە هەموو کاتێک زیاتر هاوکاری و یەکێتی بە کردەوەی بەردەوامی ناوەند و تەشەکولە سەربەخۆکان و هەڵسوڕاوانی کرێکاری دەخوازێت.

بەهەر ڕادەیەک باس لە پێویستی حەیاتی بەرپا کردنی تەشەکولە جەماوەری و چینایەتیەکانی کرێکاران لە پێناو دەستەبەر کردنی ویست و داخوازیەکانیان و لە ڕێگای وەڕێخستنی شۆڕشی کرێکاری بکرێت، دیسانیش توزقالێک لە گرنگی تەحەزوب یابی کومونیستی کرێکاران کەم ناکاتەوە. تەحەزوب یابی کرێکاران یەکێک لە گرنگترین بابەتەکانی بەردەم هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی کومونسیتی ئێرانە. نە تەنیا گەشەی نا هاوسەنگی چینی کرێکار، پێداویستیەکانی شۆڕشی کرێکاری، نیاز بە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ بۆرژوازی لە سەرجەم بوارە سیاسی، ئابووری و ئیدلۆژیکیەکاندا بوونی تەیفێکی بەرین لە هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری کە هاوئاهەنگی چالاکیەکانیان گرنگی کرداری بەخۆیەوە گرتوە، بەڵکو چارەنووسی ئاڵوگۆڕە سیاسی و شۆڕشگێڕانەکان لە ناوچەکەدا لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بە گشتی لەسەر گرنگی سیاسی و چینایەتی تەحەزوب یابی چینایەتی و تەحەوزوب یابی کومونیستی کرێکاری جەخت دەکاتەوە. ئێستا کە ئەمری تەحەزوب یابی کرێکاری کەوتۆتە بەردەم هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری ئێران، پێویستە قسەو باس سەبارەت بەم مەسەلە گرنگەی بزوتنەوەی کرێکاری بە ئاڕاستەیەکدا هیدایەت بکرێت کە بتوانێ سەرجەم زەرفیەتەکانی بزوتنەوەی کرێکاری سۆسیالیستی ئێرانی لەبەر نەزەردابێت. قسە وباس سەبارەت بە تەحەزوب یابی کرێکاران پێویستە لەدەوری بنەما سەرەکیەکانی ئیستراتیژی سۆسیالیستی کە روخانی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی و بەرپا کردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و هەنگاونان لە ڕاستای سازماندانی ئابووری سۆسیالیستیدا بە ئەرک و بابەتی چینی کرێکاری ڕیکخراو دەزانێت چڕ بکرێتەوە. هەڵسوراوان و پێشڕەوانی سۆسیالیستی بزوتنەوەی کرێکاری دەتوانن لە دەوری ئەم بنەمایانە و مەسیری دەستەبەر بوونیدا باس و جەدەلێکی نەزەری بەرنە پێشێ، چالاکیەکانیان هاوئاهەنگ بکەن و بە یەکەوە یەکبگرن. فەعالیەتی ئەحزاب و ئەو هێزانەی لە بزوتنەوەی کومونیستی ئێرانیشدا بوونیان هەیە دەبێ لەسەر بنەمای ئەم ئیستراتیژیە و پێبەند بوونی بە کردەوە بەو لە سیاسەت و تاکتیک و پێوەندیەکانی لەگەڵ ئەم خەباتەی ئێستا لە ئارادایە، لە لایەن هەڵسوڕاوان و ڕێبەرانی بزوتنەوەی کرێکاریەوە قەزاوەتیان لەسەر بکرێت.

خەباتی موعەلیمانی ئێران، وەک بەشێک لە خەبات لەدژی هەژاری و فەلاکەتێکی بێ وێنە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەسەر زۆربەی موزدبگیرانی ئەم کۆمەڵگایەیدا سەپاندوە لەم دوو ساڵەی دواییدا ئاستێکی تازەی بەخۆیەوە گرتوە و ئەم خەباتەی بردۆتە فازێکی نوێوە. ڕیشەی ناڕەزایەتیەکانی موعەلیمان، کەڵەکە بوونی داخوازیەکانیان لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردودا بووە. ئەم خەباتە کە لە سەرەتاوە بە شێوەی خۆڕسک سەری هەڵدا، بە دخاڵەت و بە ئیبتیکاری موعەلمانی تێکۆشەر و بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوو بە حەرەکەتێکی ڕیکخراو. خەباتی موعەلیمان لەم دەورەیەدا، هەم لەباری شکڵ و هەم لەباری دروشم و ئەو داخوازیانەوە کە هاتنە گۆڕێ، لە بازنەی تەسکی قانونی ئیسلامی و چوارچێوەگەلێکی کە ” شوڕای ناوەندی کانونە سینفیەکان” بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی موعەلیمانی دیاری کردبوو گەلێک واوەتر چوو. موعەلیمان وەک بەشێک لە ئۆردوی کار لەجەریانی خەباتی سەرتاسەری خۆیان لەم دەورەیەدا داخوازی زیاد بوونی حوقوقی پایەیی بانتر لە هێڵی هەژاری، ئازادی موعەلیمانی زیندانی، دمەزرانی موعەلیمانی نا ڕەسمی، خوێندنی بە خۆڕایی، لەبین چوونی کەلێنی چینایەتی لە ئەمری ئاموزشدا و کۆتایی هاتن بە خوسوسی سازی مەدرەسەکان، مافی بەرپا کردنی تەشەکول و هیتریان هێنایە گۆڕێ.

پێشڕەوی خەباتی موعەلیمان لەم دەورەیەدا لە گرەوی پێداگری لەسەر ئەم داخوازیانەدایە. بە سرنجدان لە پێگە و وەزنێکی کۆمەڵایەتی کە موعەلیمان هەیانە و لە ڕێگای بە ملیۆن دانش ئاموزەوە لەگەڵ کۆمەڵگادا لە پێوەندیدان، ماسایل و موشکلاتی پێوەندیدار بە ژیان و بەڕێچوونیانەوە بە شێوەیەکی بەرین لە کۆمەڵگادا ڕەنگدانەوەی بووە. بەم جۆرە خەباتی موعلیمان بۆ زیادکرانی حقوق خاوەنی مەقبوڵیەتی کۆمەڵایەتیە و ئەم شانسەش بەرەو پێش چوون لەم خەباتەیدا زیاتر کردوە، داخوازی هاوبەشی زیادکرانی حەقدەست و حقوقەکان، یەکێک لە پێش مەرجەکانی دروست بوونی یەکێتی خەباتکارانە لە نێوان کرێکاران و موعەلیماندا وەک بەشێکی تر لە ئۆردوی کاری فەراهەم کردوە. بەڵام بەهۆی نەبوونی تەشەکولی سەربەخۆ لە دەوڵەتی کرێکاران و موعەلیمان و بەهۆی لە ئارادا نەبوونی ئەو میکانیزمانەی بۆ دروست کردنی هاوئاهەنگی لە خەباتیاندا ئەرکی هاوئاهەنگ کردن، یەکخستن و یارمەتیدان بە سەرتاسەری کردنەوەی ئەم خەباتە ئەساسەن لەسەرشانی هەڵسوڕاوان و ڕێبەرانی عەمەلی بزوتنەوەی کرێکاری و موعەلیمانی تێکۆشەرە. ماویه تی