ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكراینییه‌كه و نه‌كوڵی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ئاست ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی چلۆنایه‌تی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه، خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی گرته ویدیۆییه‌كان كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی زانكۆكانی، “سه‌نعه‌تی شه‌ریف، ئه‌میر كه‌بیر، سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان، زانكۆی ئه‌لزه‌هرا و زانكۆی ڕازی كرماشان” به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “زاناكانیان كوشتین ئاخوندیان به جێ دانان”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ فریوكار”، “ئێمه كۆماری ئیسلامیی مان ناوێ”، “نه ئێعدام نه زیندان چیدی كاریگه‌ری نییه” و “به‌سیجی برۆ ونبه”، خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه هه‌تا ئێستا به ده‌یان كه‌س له هاووڵاتییان له شاره جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك تاران، سنه، كرماشان، ئامۆل و ئۆستانی مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.