دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی شاری ته‌ورێز، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵكی خه‌باتكاری شاری ته‌ورێز سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ئاستی شار، له شه‌قامی “مارالان” كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “به من مه‌ڵێ فیتنه، فیتنه خۆتی سته‌مكار” له‌دژی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی بوون. خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز و هونه‌ری ئه‌مشاره، له‌سه‌ر بانگهێشتی شه‌وی ڕابردوو سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و هه‌ڵكردنی مۆم، بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی فرۆكه ئۆكراینییه‌كه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٤ی دوانیوه‌ڕۆ وێڕای كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه و وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی، له لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆوه هێرشیان كرایه سه‌ریان و له ئه‌نجامیدا حه‌وت كه‌س له خوێندكاران كه ناوی سێ كه‌سیان به ناوه‌كانی “كه‌یوان ئه‌نبه‌ری، محه‌ممه‌د سفیدجامه و نیما ئه‌حمه‌دیان پوور” بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.