ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئوكراینی له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه و گیانبه‌خت كردنی ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی، هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته دروشمییان دا.
ئه‌م خۆپیشاندانه له دوای دانپێنانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به ته‌قه كردن به‌ره‌و فرۆكه‌ی مۆسافربه‌ری ئوكراینی، له شه‌قامی “تالقانی” به‌ره‌و “وهلیعسر” و به وتنی دروشمی “خامنه‌یی قاتله وڵاتیش باتڵه” ده‌ستی پێكرد. خۆپیشاندان به خیرایی په‌ره‌ی سه‌ند و ژماره‌یه‌ك له شه‌قامه‌كانی تاران پڕ بوون له خه‌ڵكی ناڕازیی. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شه‌قامی “سۆمه‌یه” گازی فرمیسك ڕێژیان بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كار هێناوه. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به‌م كرده‌وه جنایهتكارانه له به‌رامبه‌ر زانكۆی “ئه‌میر كه‌بیر و شه‌ریف” كۆبوونه‌وه.